خالید قوربانی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: دەستبەسەر کراوی کورد، خالید قوربانی تەمەن٢٦ساڵ کوڕی یۆسف خەڵکی کامیاران دانیشتووی شاری سنە،پاش زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی کامیاران ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە١١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
خالید قوربانی ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بۆ بەندیخانەی کامیاران گوازرابووە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri