سادق کەنعانی یەکێک مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: سادق کەنعانی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی و پاش دەستبەسەر کرانی،دەستیان بەسەر مۆبایلی ناوبراو دا گرتبوو و لەگەڵ خۆیان بردبوویان.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri