خەیرۆڵلا حەقجوویان چالاکی ئایینی یارسان حوکمی بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: خەیرۆڵلا حەقجوویان خەڵکی شاری سەحنە سەر بە پاڕێزگای کرماشان لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی”پروپاگەندە بە دژی نیزام و پێکهێنانی گرووپی چالاکی مەدەنی ئایینی یارسان”سزای ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە ماوەی ١١مانگ لەو حوکمەی بۆ ماوەی ٥ساڵ هەڵپسێردراوە و ١مانگی جێبەجێ دەکرێت.
جێگای ئاماژەیە خەیرۆڵلا حەقجوویان ڕۆژی دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و پاش لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان کرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕ،بە دانانی بارمتەی٥٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا کۆتا پرۆسەی دادگایەکەی لە بەندیخانە ئازاد کرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri