دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی پێشوو”سەعید قادری”تەمەن٣٠ساڵ خەڵکی جوانڕۆ ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی”دیزڵئاوا”ی کرماشان کرا.
سەعید قادری ڕۆژی دووشەممە١٨ ڕێبەندان هاوکات لەگەڵ ئامۆزاکەی بە ناوی”ڕامین قادری”تەمەن١٨ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە سەعید قادری لەلایەن دادگای شۆڕشی جوانڕۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و خۆ پێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر سزای ٣ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri