‌ دەستبەسەر کرانی ئەحمەدڕەزا حائێری چالاکێکی سیاسی دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی چالاکێکی سیاسی بە ناوی ئەحمەدڕەزا حائێری خەڵکی ئیلام و دانیشتووی شاری ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ بەندی٢ی بەندیخانەی ئەڤینی تاران کە تایبەتە بە بەندی ئیتلاعاتی سپای پاسداران.
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کردنی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو وەکوو لەپ تاپ و مۆبایلی شەخسی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە ئەحمەدڕەزا حائێری بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا کە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri