دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی تری شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بە ناوی”ئیبراهیم عەزیزی”لەگەڵ کوڕەکەی موحسین عەزیزی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی”موحسین عەزیزی”یان دەستبەسەر و سەڕ لە بەیانی باوکی ناوبراو”ئیبراهیم عەزیزی”لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت و دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
شایانی باسە تا ئێستا ٥ کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri