موحسین باوەلەکی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی موحسین باوەلەکی تەمەن٣١ساڵ خەڵکی شاری مەلەکشای ئیلام پاش زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ١میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرا.
موحسین باوەلەکی ڕۆژی سێشەممە٢٧ی بامەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ ٧هاووڵاتیی دیکەی شاری مەلەکشای دوای خۆ پێشاندانی لاوانی ئەو شارە بە دژی گرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
شایانی باسە موحسین باوەلەکی لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri