دەستبەسەر کرانی ٣ هاووڵاتیی شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سەڕ لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی”بەهمەن مەحموودی ئازەر”و”یەعقووب مەحموودی ئازەر”و”سامان ئەحمەدی خەڵکی گوندی سینگان،سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەڕ ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانیان ماڵی ناوبراوانیان پشکنیوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri