دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی یۆسف مام قادری،ڕۆژی یەکشەممە٥ پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی زانیارییەکان یۆسف مام قادری مامی هێمن مام قادری بەندکراوی سیاسی پێشوویە کە ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri