هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی زوهرە دووستی تەمەن ٤٠ساڵ کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی شەممە٢٨ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرا.
جێگای ئاماژەیە زوهرە دووستی پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی ئەماننامە لە کاتی گەرانەوە بۆ زێدی خۆی لە سنووری بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز جێگیر لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri