ئازاد کرانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی مەهاباد

خۆڕاگری: یەکێک لە چالاکانی شاری مەهاباد بە ناوی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی شاری مەهاباد ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی شەممە٤ی ڕێبەندانی١٣٩٩ی هەتاوی پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر لێپێچینەوە ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا و ڕۆژی ١١ی ڕێبەندان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی نیزام سزای ٧مانگ و ١٦ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری و ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ٣١مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری بە هەژمار کردنی ڕۆژانی پێشووی دەستبەسەرییەکەی مەحکووم کرابوو.
دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە لە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بێتاوان ناسێندرا و لە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی نیزام ٧مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا.
شایانی باسە ئەو چالاکە مەدەنییە ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری١٤٠٠ی هەتاوی بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی مەهاباد کرابوو.
سایت: https://@xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri