شەهریار نادری مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی سنە بە بارمتە ئازاد کرا

اخۆڕاگری: مامۆستا و چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان،شەهریار نادری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە شەهریار نادری ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی شەهریار نادری بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە بۆ کرماشان دوور خراوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri