ئازاد کرانی سێ کەسی دیکەی مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سەقز بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری: سێ کەسی دیکە لە مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سەقز بە ناوەکانی”موحسین شکووهی”،”تاهیر حامیدی”و”حەسەن ڕەحیمیان”ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز ئازاد کران.
تاهیر حامیدی ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردان ، حەسەن ڕەحیمیان ڕۆژی پێنجشەممە٢٦ی جۆزەردان و موحسین شکووهی ڕۆژی جومعە ٢٦ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز لە شەپۆڵی ڕيشبگیری مامۆستایانی کوردستان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی شاری سەقز.
شایانی باسە سەرجەم ئەو مامۆستایانەی لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان لە شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون و گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri