ئازاد کرانی دوو مامۆستای دەستبەسەر کراوی سەقز بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەو شارە

خۆڕاگری: ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی دوو مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی کوردستان-سەقز بە ناوەکانی د.حیسام خاکپوور و ئەحمەد قادری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی سەقز ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو مامۆستایە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایانی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش دوو ڕۆژ ڕاگیران و لێپێچینەوە ڕۆژی جومعە ٢٧ی جۆزەردان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان لە شاری سەقز ٢٢کەس لە مامۆستایانە ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون کە ١٩کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٣کەسیان ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراون و چارە نووسیان ناڕوونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri