هێمن مام قادری بەندکراوی سیاسی پێشوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی پێشوو، هێمن مام قادری خەڵکی بۆکان سەڕ لە بەیانی ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ.
هێمن مام قادری بانەمەڕی١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی بۆ پێراگەیشتن بە دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە گوازرابووە بۆ بەندیخانەی سەقز.
دواتر ئەو هاووڵاتییە لە دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران سزای١١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی بەڕزی وڵات بە ٥ساڵ بەندکرانی تەعزیری کەم کرایەوە و ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بۆ تێپەراندنی ماوەی سزاکەی لە بەندیخانەی سەقز بۆ بەندیخانەی بۆکان گوازراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەسر دا نییە.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri