‌چوار مامۆستای دەستبەسەر کراوی شاری سەقز بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: ڕۆژی شەممە٤ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی چوار کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سەقز بە ناوەکانی”سلێمان عەبدی”،”زاهید مرادی”،”ئامانج ئەمینی”و”ئیسماعیل ڕێحانی”بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کران.
ئەو ٤مامۆستایە ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هاوکات لەگەڵ شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان لە کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی جومعە٢٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەگەڵ ١٤مامۆستای دەستبەسەر کراوی شاری سەقز گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
لە شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان لە شاری سەقز ٢٢کەس لە مامۆستایانە ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون کە ١٧کەسیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٥کەسیان ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە ڕاگیراون و چارە نووسیان ناڕوونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri