‌خالید عەبدوڵڵاهی مامۆستای دەستبەسەر کراوی سەقز بە بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی خالید عەبدوڵڵاهی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سەقز بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانی بە هۆی نەخۆشی باری تەندرووستی ناجێگیر بووە و لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی شاری سەقز.
بە پێی ئاماری تۆمار کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حەوتووی ڕابردوو دا لانیکەم ٢٢کەس لە مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایان دەستبەسەر کراون کە تا ئێستا ١٣کەسیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri