هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە پاش زیاتر لە ١ساڵ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی جەماڵ عەبدوڵڵاهی ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی پاش ١٤مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی قورسی٢٥میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە جەماڵ عەبدوڵڵاهی سەڕەتای مانگی بانەمەڕی١٤٠٠ی هەتاوی لەگەڵ بڕاکەی”کەماڵ عەبدوڵڵاهی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری تاران.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە دەڕباز کردنی چەند کەسێک لە سنووری بانە کە گوومانی کووشتنی”موحسین فەخری زادە”یان لەسەر بووە تۆمەتبار کراون کە ناوبراوان ئەو تۆمەتەیان ڕەد کردووتەوە.
شایانی باسە جەماڵ عەبدووڵڵاهی لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کرابوو.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri