‌سێ کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

خۆڕاگری: سێ کەس لە مامۆستایان و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە بە ناوەکانی”ڕەزا تەهماسبی”،”بێهزاد قەوامی”و”غیاس نێعمەتی”ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کران.
بە پێی زانیارییەکان ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ٩ڕۆژی ڕابردوو دا تا ئێستا ١١کەس مامۆستا و ئەندامانی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون کە تا ئێستا ٨کەسیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri