ماوەی دەستبەسەر کرانی چوار مامۆستای دیواندەرە دڕێژ کرایەوە

خۆڕاگری: ماوەی دەستبەسەر کرانی چوار مامۆستای و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە بە ناوەکانی”پەرویز ئەحسەنی”،”هیوا قوڕەیشی”،”کاوە محەممەدزادە”و”ئومید شامحەممەدی”ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی بە بڕیاری لقی ٢ی لێپرسینەوەی دادگای شۆڕشی دیواندەرە بۆ ماوەی ١٠ڕۆژ درێژ کرایەوە.
بە پێی زانیارییەکان ئەو چوار مامۆستایە لە ماوەی ٨ڕۆژ دەستبەسەر کرانیان تا ئێستا یەکجار ئیزنیان پێ دراوە لە ڕێگای تەلێفوون لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسان بکەن.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لە شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش ٤ڕۆژ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان گوازراونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri