دەستبەسەر کرانی شەهریار نادری چالاکی سێنفی مامۆستایان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: مامۆستا و چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان،شەهریار نادری سەڕ لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە٢ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شەهریار نادری خەڵکی پاوە و دانیشتووی شاری”سنە”یە کە لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی بە بڕیاری ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە بۆ کرماشان دوور خراوەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri