خالید قوربانی لە بەندیخانەی ناوەندی سنە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی کامیاران

خۆڕاگری: دەستبەسەر کراوی کورد خالید قوربانی تەمەن٢٦ساڵ کوڕی یۆسف خەڵکی کامیاران دانیشتووی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە بۆ بەندیخانەی کامیاران گوازرایەوە.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە١١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییە لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri