‌دەستبەسەر کرانی سادق کەنعانی مامۆستا و چالاکێکی تری شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: سادق کەنعانی مامۆستا و چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر موبایلی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بە پێی ئاماری تۆماری کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو تا ئێستا ١١کەس لە مامۆستایان چالاکانی سێنفی مامۆستایان لە شاری سنە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان بریتین لە:١-سەلاح حاجی میرزایی٢-محەممەدڕەزا مرادی٣-مریەم ئەحمەدی٤-ڕەزا ئەلیاسی٥-بەها مەلەکی٦-جەبار پاکزاد٧-فاتح ئەسەدی٨-غەیاس نێعمەتی٩-بێهزاد قەوامی١٠-ئارام ئیبراهیمی ١١-سادق کەنعانی کە چەند کەس لەو هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri