دەستبەسەر کرانی ئارام ئیبراهیمی چالاکی سێنفی مامۆستایان لە سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: لە پێوەندی شەپۆڵی ڕەشبگیری مامۆستایان ئارام ئیبراهیمی چالاکی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سنە ڕۆژی چوارشەممە١ی پووشپەڕی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە بە پێی ئاماری تۆماری کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی حەوتووی ڕابردوو تا ئێستا ١٠کەس لە مامۆستایان چالاکانی سێنفی مامۆستایان لە شاری سنە دەستبەسەر کراون کە ناوەکانیان بریتین لە:١-سەلاح حاجی میرزایی٢-محەممەدڕەزا مرادی٣-مریەم ئەحمەدی٤-ڕەزا ئەلیاسی٥-بەها مەلەکی٦-جەبار پاکزاد٧-فاتح ئەسەدی٨-غەیاس نێعمەتی٩-بێهزاد قەوامی١٠-ئارام ئیبراهیمی کە چەند کەس لەو هاووڵاتییانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئارام ئیبراهیمی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی ناڕوونە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri