ئاماری دەستبەسەر کراوان و حوکم دراوانی چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە مانگی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی،بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆڕاگری: بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ٥٨کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی دژایەتی لەگەڵ ڕژیم دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.
کە ٤٤کەس لەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوانە مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.
لەو پێوەندییە دا ٩کەس لە هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ و پیرانشار بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراون.
لە مانگی جۆزەردان ٢کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێران لەسەر یەک حوکمی ١ساڵ و ٣مانگ و١٠رۆژ بەندکرانی تەعزیریان بەسەر دا سەپێندراو.
هەروەها بەندکراوی سیاسی کورد فیرووز مووسالوو کە پێشتر حوکمی ئێعدامی بەسەر دا سەپێندرابوو ڕۆژی دووشەممە٣٠ جۆزەردان لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەیەکی نهێنی و بە بێ ئاگادار بوونی پاڕێزەرەکەی و بنەماڵەکەی سزای لە سێدارەدانەکەی جێبەجێ کرا.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri