جەبار دووستی دەستبەسەر کراوی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: جەبار دووستی تەمەن٦١ساڵ مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-مەریوان پاش دوو حەوتوو دەستبەسەر کران و ڕاگیران ڕۆژی سێشەممە٣١ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی مەریوان ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە١٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات سپای پاسداران بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی مەریوان و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xora