سێ هاووڵاتیی خەڵکی بانە بە دانانی بارمتە ئازاد ئازاد کران

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”نەوید شەریفپوور”خەڵکی گوندی شووێ،”ڕەحیم محەممەدی”و”حەکیم محەممەدی”خەڵکی گوندی چۆمان سەر بە شاری بانە پاش ٨٠ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی دووشەممە٣٠ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی هەر کام بە دانانی بارمتەی٥٠٠میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە سەڕەتای مانگی خاکەلێوەی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی باشووری کوردستان تۆمەتبار کراون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri