فیرووز مووسالوو بەندکراوی سیاسی کورد لەسێدارە درا

خۆڕاگری: ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی بەندکراوی سیاسی کورد فیرۆز مووسالوو کە سزای سێدارەی بەسەر دا سەپێندرابوو، بە بێ ئاگاداری پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لە سێدارە.
فیرووز مووسالوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی کۆتۆڵ سەر بە شاری خۆی کە پێشتر حوکمی سێدارەی بەسەر دا سەپێندراوە ڕۆژی شەممە٢٨ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لە بەندی سیاسی بەندیخانەی ورمێ گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار .
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە مانگی ڕەشەممەی١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی”محاربە لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی لە سێدارە دانی بەسەر دا سەپێندرا.
فیرووز مووسالوو پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بووە و پاش جیابوونەوە لەو حیزبە لە ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٩ی هەتاوی دوای وەرگرتنی ئەماننامە لە ئیدارەی ئیتلاعات لە سنووری سەردەشت خۆی ڕادەستی هێزە ئیتلاعاتییەکان کردووە.
شایانی باسە ناوبراو پاش دەستبەسەرکرانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش ٥مانگ ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی و لێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.کە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان بە داخەوە بە شێوەی نهێنی سزای لە سێدارەدانەکەی جێ بەجێ کرا. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri