دەستبەسەرکرانی ڕەزا تەهماسبی مامۆستای قوتابخانەی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: یەکێکی دیکە لە مامۆستایان و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایان کوردستان-سنە رەزا تەهماسبی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە
٣٠ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە لە شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان لە کوردستان تا ئێستا ١٠کەس لە مامۆستایانی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون کە ٥کەس لەو مامۆستایانە ئازاد کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران ڕەزا تەهماسبی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی ناروونە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri