بەندکراوی سیاسی پێشوو محەممەدئەمین عەبدوڵڵازادە بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا

خۆڕاگری: بەندکراوی سیاسی پێشوو محەممەدئەمین عەبدوڵڵازادە خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو پاش تێپەراندنی١٤ساڵ بەندکران بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانی لە دەست دا.
محەممەدئەمین عەبدوڵڵازادە ساڵی١٣٨٧ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ساڵی دواتر لەلایەن لقی١ی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی محاربە لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی١٨ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو کە بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی بیرجەند.
ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان وێرای بەداخ بوون سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەممەدئەمین عەبدوڵڵازادە و هەموو خەڵکی ڕؤژهەڵاتی کوردستان دەکات.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri