‌ کیوومەرس لەتیفی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کیوومەرس لەتیفی تەمەن٤١ساڵ، خەڵکی سنە پاش زیاتر لە ١٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران و ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ڕۆژی دووشەممە٣٠ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان کیوومەرس لەتیفی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراوە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەی گوازرابووە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە کییومەرس لەتیفی لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri