چوار مامۆستای دەستبەسەر کراوی دیواندەرە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە

خۆڕاگری: چوار مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-دیواندەرە بە ناوەکانی”هیوا قورەیشی”،”پەرویز ئەحسەنی”،”ئومید شامحەممدی”و”کاوە محەممەدزادە” کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون ڕۆژی یەکشەممە٢٩ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بۆ لێپێچینەوە گوازرانەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لە شەپۆلی ڕەشبگیری مامۆستایان ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر وتا ئێستا ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕێگری لە ئازادی کاتی ئەو مامۆستایان کردووە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان تەنیا یەکجار ئیزنیان پێ دراوە لە ڕێگای تەلێفۆن لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسان بکەن و لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri