
خۆڕاگری:دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی”ئەکرەم ئەدوایی”و”فەردین ئەدوایی”خەڵکی گوندی”سلێن” سەر بە شاری مەریوان کە پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە حوکمی بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرابوو بە مەبەستی تێپەراندنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانەی مەریوان کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە تۆمەتی پروپاگەندە بە دژی ڕژیم لە ڕێگای ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران،ئەکرەم ئەدوایی بە ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و فەردین ئەدوایی بە ٥مانگ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کران.
شایانی باسە ئەو دوو هاووڵاتییە زستانی ساڵی١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرابوونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی مەریوان و پاش دوو مانگ دەستبەسەر کران و ڕاگیران بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri