سێ بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی نەغەدە ڕەوانەی بەندی مادەی هۆشبەرەکان کران

خۆڕاگری: سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی”ئیسماعیل محەممەدپوور”تەمەن٤٨ساڵ،”شەفیع محەممەدنژاد” تەمەن ٤٥ساڵ و”قادر ئیسماعیلی ئازەر”تەمەن٥١ساڵ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بە بڕیاری بەرپرسانی زیندان بە بێ هیچ هۆکار و بەڵگەیەک لە بەندی سیاسی بەندیخانەی نەغەدە،گوازراونەتوە بۆ بەندی تووشبووانی مادە هۆشبەرەکانی ئەو بەندیخانەیە.
جێگای ئاماژەیە ئەو سێ هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری پیرانشار بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ و پاش لێکۆلینەوە و لێپرسینەوەیان بە دانانی بارمتە تا بەڕێوە چوونی دادگایەکەیان ئازاد کرابوون.
شایانی باسە ئەو سێ هاووڵاتییە لە ڕۆژی ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی عەبدوڵلا ئاقایی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر کام بە ٥ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri