‌ ئازاد کرانی پێنج چالاکی کرێکاری خەڵکی بانە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ناوەندی سنە

خۆڕاگری:پێنج چالاکی بواری مافی کڕێکاری و مەدەنی خەڵکی بانە بە ناوەکانی”فوئاد فاروقی”،”سەعید محەممەدی”،”عومەر سولێمانی”،”فاتح مەجیدی”و”پەروین عەبدوڵڵاپەناە” پاش زیاتر لە ٤٥ڕۆژ دەستبەسەر کران ڕۆژی شەممە٢٨ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی سێشەممە٦ی بانەمەڕێ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە و پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار کراون و لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri