‌ ئازاد کرانی ١٠ مامۆستای دەستبەسەر کراوی سەقز بە دانانی بارمتە

خۆڕاگری:١٠کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەرکراوی ڕەشبگیری سەقز بە ناوەکانی”تاهیر قادرزادە”،”محەممەد فەتاحی”،”ئەنوەر فەرەجزادە”،”قادر یەسری”،”کەیوان محەممەدی”،”عەزیز مەرزی”،”سەیدسەلاح حوسێنی”،”خالید شێخی”،”حوسێن محەممەدی”و”لووقمان مرادی”ڕۆژی شەممە٢٨ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون.
بە پێی ڕێژەی ئاماری ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو ٢٣کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز لە پێوەندی لەگەڵ خۆ پێشاندانی مامۆستایانی ئەو شارە بە نیشانەی دەربرینی ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کردنی مامۆستایان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون کە ڕۆژی ڕابردوو ١٩کەس لەو دەستبەسەر کراوانە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri