دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی دیکەی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٢٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی مامۆستایەکی خانەنشین کراوی خەڵکی سەقز بە ناوی موحسین شکووهی تەمەن٦٥ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییەی دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کرانی ئەو مامۆستایە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی وەکوو موبایڵی ناوبراو داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا بە پێی ئاماری تۆمار کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی ٢ڕۆژی ڕابردوو دا لە شاری سەقز گەیشتووتە٢٣کەس کە تا ئێستا ١٩کەس لەو مامۆستایانە پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازراونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri