
خۆڕاگری:٤کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی مەریوان بە ناوەکانی ئارام قادری،تەحسین مستەفا،سیوان سلێمانی و ئارام محەممەدی کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگاکەیان لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کران.
ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لە شەپۆڵی ڕەشبگیری خۆ پێشاندانی مامۆستایان بە نیشانەی دەڕبرینی ناڕەزایەتی بە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri