‌١٨مامۆستای دەستبەسەر کراوی سەقز گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە

خۆڕاگری:ڕۆژی جومعە٢٧ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی١٨کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون پاش تەواو بوونی ماوەی لێپێچینەوەیان گوازراونەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز.
بە پێی زانیارییەکان داوەرەی دادگای شۆڕشی سەقز ڕێگری لە ئازادی کاتی ئەو مامۆستایانە کردووە.
ئاماری ئەو مامۆستایانەی کە گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بریتین لە:
١_ خالید عەبدوڵڵایی ٢_ محەممەد فەتاحی ٣_ سلێمان عەبدی ٤_ عەزیز مەرزی ٥_ لوقمان ئەڵڵا مورادی ٦_ ئەحمەد قادری ٧_ کەیوان محەممەدی ٨_ خالید شێخی ٩_ ئەنوەر فەرەج زاد ١٠_ سەید سەلاح حوسێنی ١١_ زاهید مورادی ١٢_ د. حیسام خاکپوور ١٣_ حەسەن ڕەحیمیان ١٤_ تاهیر قادرزادە ١٥_ ئیسماعیل ڕێحانی ١٦_ ئامانج ئەمینی ١٧_ حوسێن محەممەدی ١٨_ قادر یەسرابی.
شایانی باسە ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri