بە پێی ئاماری تۆمار کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی مامۆستایان گەیشتووتە٤١کەس

خۆڕاگری:بە پێی ئاماری تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی مامۆستایانی دەستبەسەر کراو لە شارەکانی سەقز،سنە،دیواندەرە،مەریوان کە بە نیشانەی دەربرینی ناڕەزایەتی بە دەستبەسەر کردنی مامۆستایان کە لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون گەیشتووتە٤١کەس کە ناوەکانیان بریتین لە:
سەقز:خالید عەبدوڵڵاهی،سلێمان عەبدی،عەزیز مەرزی،سەلاح سورخی،محەممەد فەتاحی،لووقمان مرادی،ئەحمەد قادری،کەیوان ئەحمەدی،خالید شێخی ئەنوەر فەرەج زادە،سەلاح حوسێنی،ئاوات ڕەزەوی،تاهیر ئەحمەدی،زاهید مرادی،مەرزیە تەلایی،فاتح غەفاری،تاهیر قادرزادە،ئیسماعیل ڕەیحانی،ئامانج ئەمینی،حوسێن محەممەدی،حەسەن ڕەیحانی و دووکتوور حیسام خاکپوور
سنە:مریەم ئەحمەدی،ڕەزا ئەلیاسی،بەها مەلەکی،جەبار پاکزاد،فاتح ئەسەدی،سەلاح حاجی میرزایی
دیواندەرە:ئومید شامحەممەدی،عوسمان ڕەزایی،هیوا قورەیشی،پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزاد
مەریوان:ئارام قادری،تەحسین مستەفا،سەیوان سلێمانی،ساڵح حەبیبی،ئیسماعیل ئەمینی،بەختیار ئەحمەدی،خالید مینبەری و ناسح مورادی.
جێگای ئاماژەیە تاهیر ئەحمەدی مامۆستا و ئەندام ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سەقز گوازراوەتەوە و بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز و ئاوات ڕەزەوی بە وەڕگرتنی بەلێننامە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ئازاد کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو مامۆستایانە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون لەبەر دەست دا نییە.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri