بەردەوامی ڕەشبگیری دەستبەسەر کرانی مامۆستایان لە شاری سەقز

خۆڕاگری:لە بەردەوامی ڕەشبگیری دەستبەسەر کرانی مامۆستایان لە شاری سەقز ڕۆژی پێنجشەممە٢٦ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ٤کەسی دیکە بە ناوەکانی”تاهیر قادرزادە”،”ئیسماعیل ڕەیحانی”،”ئامانج ئەمینی”و”حوسێن محەممەدی”لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە ئامانج ئەمینی و حوسێن محەممەدی لە کاتی خۆ پێشاندان لەبەر دەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە پێی ئاماری تۆمار کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی شاری سەقز گەیشتووتە ٢١کەس کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri