دە کەس لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراوی سەقز مانیان لە خواردن گرت

خۆڕاگری: ١٠کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز بە ناوەکانی”موحسین شکووهی”،”ئیسماعیل ڕەیحانی”،”ئامانج ئەمینی”،”حەسەن ڕەحیمیان”،”د.حیسام خاکپوور”،”خالید عەبدوڵڵاهی”،”سلێمان عەبدی”،”ئەحمەد قادری”،”تاهیر حامیدی”و”زاهید مرادی”ڕۆژی یەکشەممە٢٩ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە هۆی دەڕبرینی ناڕەزایەتی لە ڕاگیرانیان بە شێوەی نایاسایی لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە مانیان لە خواردن گرت.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و گوازرابوونەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە و پاش ١ڕۆژ ڕاگیران ،ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە کران.
شایانی باسە حەوتووی ڕابردوو دا لانیکەم ٢٣کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون کە ڕۆژی ڕابردوو ١٠کەس لەو مامۆستایانە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri