ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی مامۆستایانی شاری سەقز گەیشتە ١٣کەس

خۆڕاگری:لە دڕێژەی ڕەشبگیری مامۆستایانی کوردستان ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی شاری سەقز گەیشتە ١٣کەس کە دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئاوات ڕەزەوی و تاهیر ئەحمەدی ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
لەو پێوەندییە دا تا ئێستا بە پێی ئاماری تۆمار کراوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٣کەس لە مامۆستایانی شاری سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون کە ناوکانیان بریتین لە: لووقمان مرادی”،”ئەحمەد قادری”،”کەیوان ئەحمەدی”،”خالید شێخی”،”ئەنوەر فەرەج زادە”،”سەلاح حوسێنی”،” خالید عەبدوڵڵایی”، “سلێمان عەبدی”،’عەزیز مەرزی”و”سەلاح سورخی” و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri