ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی مامۆستایانی شاری سەقز گەیشتە١١کەس

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی ٦ مامۆستای دیکەی شاری سەقز بە ناوەکانی”لووقمان مرادی”،”ئەحمەد قادری”،”کەیوان ئەحمەدی”،”خالید شێخی”،”ئەنوەر فەرەج زادە”و”سەلاح حوسێنی”پاش بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کران.
لەو پێوەندییە دا هەمان ڕۆژ ٥ مامۆستای ئەو شارە بە ناوەکانی خالید عەبدوڵڵایی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی، سەلاح سورخی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پێوەندی لەگەڵ مامۆستایانی کوردستان کراوە و هەڕەشەیان لێ کراوە لە خۆ پێشاندانی ڕۆژی پێنجشەممە٢٦ی جۆزەردانی مامۆستایان خۆ بپاڕێزن و لە ئەگەری بەشداریان لەو خۆ پێشاندانە دەستبەسەر دەکرێن. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri