‌ دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ١٥ کەس لە مامۆستایانی شاری سنە،سەقز و دیواندەرە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی زیاتر لە ١٥ کەس لە مامۆستایانی شاری سنە،سەقز و دیواندەرە پاش بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە تا بە ئێستا بە ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووە ناوی ئەو کەسانە بریتین: ٥کەس لە شاری سەقز بە ناوەکانی خالید عەبدوڵڵایی، سلێمان عەبدی، عەزیز مەرزی، سەلاح سورخی و محەممەد فەتاحی و شاری سنە مریەم ئەحمەدی، ڕەزا ئەلیاسی، بەها مەلەکی، جەبار پاکزاد و فاتح ئەسەدی و شاری دیواندەرە ، ئومید شامحەممەدی، عوسمان ڕەزایی، هیوا قوڕەیشی، پەرویز ئەحسەنی و کاوە محەممەدزادە پاش بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوشاریان خراوەتە سەر کە بەڵێننامە واژۆ کەن کە لە بەشداری کردنی ڕۆژی پێنجشەممەی ٢٦ی جۆزەردانی خۆ پێشاندانی مامۆستایان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆ بپاڕێزن. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri