ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: دەستبەسەر کراوی کورد ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی خەڵکی ورمێ پاش دوو ڕۆژ ڕاگیران لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە یەکێک لە چالاکانی سیاسی و ئەندامی بەڕێوبەری کانالی تێلێگرامی”هەڵبژێر” کە ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ لێپێچینەوە گوازرابووە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ئەو شارە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri