دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”دیار عەباسی”خەڵکی گوندی بەڕەجۆ سەر بە شاری مەهاباد ڕۆژی سێشەممە٢٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بێ بوونی هیچ بەڵگەکەیەکی یاسایی کاتێک دیار عەباسی لە ماڵ نەبووە هێرشیان کردۆتە سەڕ ماڵی باوکی و دواتر ناوبراویان لە مەیدانی ئیستقلالی شاری مەهاباد دەستبەسەر کردووە.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە پێشتر ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران بووە کە پاش جیابوونەوە لەو حیزبە بە وەڕگرتنی ئەماننامە گەراوەتەوە بۆ زێدی خۆی.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri