دەستبەسەر کرانی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری: زاهید مورادی مامۆستا و ئەندامی ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان-سەقز ڕۆژی چوارشەممە٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی پاش بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بە پێی زانیارییەکان تا ئێستا ڕێژەی دەستبەسەر کراوانی مامۆستایانی شاری سەقز گەیشتووتە ١٤کەس کە ناوەکانیان بریتین لە: لووقمان مرادی”،”ئەحمەد قادری”،”کەیوان ئەحمەدی”،”خالید شێخی”،”ئەنوەر فەرەج زادە”،”سەلاح حوسێنی”،” خالید عەبدوڵڵایی”، “سلێمان عەبدی”،’عەزیز مەرزی”و”سەلاح سورخی” کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri