دەستبەسەر کرانی چالاکێکی سیاسی خەڵکی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:ئەرشاک ڕەئووف گونبەدی خەڵکی ورمێ، چالاکی سیاسی و ئەندامی بەڕێوبەری کانالی تێلێگرامی هەڵبژێر ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
جێگای ئاماژەیە هێزەکانی سپای پاسداران بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە و پاش دەستبەسەر کرانی ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر هێندێک کەڕەستەی شەخسی ناوبراو دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
(https://xoragri@gmail.com/) تویتیر:@xoragri