‌ هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا

خۆڕاگری:هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی”خەلیل عەینی”خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شنۆ ڕۆژی یەکشەممە٢٢ی جۆزەردانی١٤٠١ی هەتاوی،لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان لە یەک مانگی ڕابردوو دا ئەوە چوارەمین جارە ئەو هاووڵاتییەیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کردووە و لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات گوشاریان خستووتە سەر،کوڕەکەی بە ناوی سەدیق عەینی کە لە دەرەوەی وڵات دەژی بگەرێنێتەوە بۆ ئێران.
سەدیق عەینی زیندانی سیاسی کورد کە ڕۆژی ٢٩ی پووشپەڕی١٤٠٠ی هەتاوی لە بەندیخانەی ئەردەبیل مرەخەسی کاتی پێدرابوو،زێدی خۆی بە جێهێشت.
سەدیق عەینی ڕۆژی ١٩ی ڕێبەندانی١٣٩٦ی هەتاوی لەلایەن دادسەرای نیزامی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ١٠ساڵ بەندکرانی تەعزیری بەسەر دا سەپێندرابوو.

سایت: https://xoragri.com
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.com
تویتیر:@xoragri